جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كۆدەبێتەوە

جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و تەوەرێكی كۆبوونەوەكەش "هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی گۆڕان و یەكێتیە".

سەرچاوەیەكی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ڕۆژی شەممەی داهاتوو جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوو پرسی سەرەكی دەكات".

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد پرسی یەكەمی جڤاتی نیشتیمانی تاوتوێكردنی پرسی كشانەوە یان مانەوەیە لە حكومەت و بەگوێرەی زانیاریەكانیش زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بووندان.

هەروەها وتی "پرسی دووەم بریتی دەبێت لە تاوتوێكردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەی دەباشانی نێوان یەكێتی و گۆڕان كە تائێستا هیچ خاڵێكی لێ جێبەجێ نەكراوە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت دوو ساڵ زیاترە بزووتنەوەی گۆڕان لە حكومەت و پەرلەمان كراوەتە دەرەوە و تا ئێستاش بڕیارێكی لەبارەی مانەوە یان ئۆپۆزسیۆن بوون ڕانەگەیاندووە.



AM:11:46:13/12/2017