حکومەتی عێراق بەو پێیەی بەنداوەکان فەرمانگەیەکی سیادیە، بڕیار دەدات دەستبکات بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.
ئه‌مین به‌كر په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له تٶڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا دەڵێت" كاتی خۆی وزیری سه‌رچاوه ئاویه‌كان حه‌سه‌ن ئه‌لجه‌نابی ره‌زامه‌ندی دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و، هه‌فته‌ی ڕابردووش ئه‌و بابه‌ته‌ی برده ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەشڵێت "رۆژی پێنجشه‌ممه نوسینگه‌ی وه‌زیر ئاگاداریان كردمه‌وه كه ڕه‌زامه‌ندی دراوه به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی به‌غدا هه‌فته‌ی ئاینده موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ربه‌سته ئاوییه‌كانی هه‌رێم خه‌رج بكات".
تا کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم حکومەتی هەرێم رەزامەندی پێشان نەدەدا کە مووچەی ئەو توێژە بچێتە سەر حکومەتی عێراق، بەڵام لەدوای ریفراندۆمەوە وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری داوای کرد کە مووچەی ئەو توێژە بچێتە سەر حكومه‌تی عیراق ، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچکە دابەشبکرێت.