بەغدا مووچەی مانگی 11 دەنێرێت

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی رایدەگەیەنێت، حەیدەر عەبادی رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی موچەی فەرمانگەی بەنداوەكانی هەرێم دەشڵێت،  ئەو موچەیەی بڕیارە بەغدا رەوانەی بكات، موچەی مانگی 11ی ئەمساڵە.


ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاو لەوەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە، دوای بەدواداچوون بۆ موچەی‌ بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە بڕیارە لەلایەن بەغداوە رەوانە بكرێت، پێمانڕاگەیەنراوە كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە كە ئێستا بەوەكالەت وەزارەتی دارایی بەڕێوەدەبات، ئیمزاكراوە.

وتیشی، هیچ وادەیەكیان بۆ رەوانەكردنی پارەكە دیارینەكراوە، بەڵام نووسراوەكە گەیشتۆتە بەریدی وەزارەتی دارایی و چاوەڕوان دەكەین گەیشتنی پارەكە دەكەین.

سەبارەت بەوەی ئایا ئەو موچەیەی بەغدا رەوانەی هەرێمی دەكات، موچەی مانگی چەندە، ئەكرەم ئەحمەد دەڵێت"ئێمە لیستی موچەی مانگی 11ی ئەمساڵمان رەوانە كردووەو ئەو موچەیەی‌ دێت موچەی مانگی 11ی‌ 2017دەبێت".



PM:04:26:16/12/2017