تورکیا رازمەندی پێشانداوە قەرزەکەی سەر هەرێم بە ٥ ساڵ وەرگرێتەوە

حکومەتی تورکیا ڕازی بووە بە ماوەی پێنج ساڵ قەرزەکانی حکومەتی هەرێم وەربگرێتەوە، هەرێمیش مانگانە 25 ملیۆ دۆلار دەداتەوە.

دكتۆر عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند " توركیا ڕازی بووە بە ماوەی 5 ساڵ قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی لیدوانەکەیدا وتیشی " كۆی قەرزەكانی توركیا لەسەر هەرێمی كوردستان 2 ملیار دۆلارە، بەپێی ئەو بەرنامەیەی حكومەتی هەرێمیش ئامادەی كردووە، مانگانە 25 ملیۆن دۆلاری دەداتەوە، بۆ ئەوەش پێویستی بە 5 ساڵ هەیە".

د. عێزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان وتیشی " ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین، حكومەتی هەرێمی كوردستان 6 ملیار دۆلاری مووچەخۆرانی هەرێم‌و ملیارێك‌و 500 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیای (ڕوسنەفت)یش قەرزارە، بەڵام شێوازی دانەوەی ئەو دوو قەرزەیان بەئێمە نەوتووە".



AM:12:09:17/12/2017