شەقامێكی شاری سلێمانی دەگیرێت

قایمقامی سلێمانی رایدەیەگەنێت، ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شارەكە و بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی شەوی سەری ساڵ و شەقامێكی شارەكەش دەگیرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە ۱۷ی كانونی یەكەم ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "كۆمەڵێك چالاكی لە رێستۆرانتەكان لە شەوی سەری ساڵ بەڕێوەدەچن و هاووڵاتیانیش دەتوانن بۆ ئاهەنگگێڕان روو لە شەقامی سالم بكەن، چونكە شەوی سەری ساڵ شاڕێی سالم دەگیرێت و ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتیان".

ئاوات محەمەد، باسی لەوەشكرد، بەو بۆنەیەوە هیچ چالاكییەك لەلایەن حكومەتەوە ئەنجامنادرێت.

سەبارەت بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە سلێمانی، قایمقام وتی "هەر خۆپیشاندانێك لە سلێمانی بكرێت، پێویستە بەشێوەی مەدەنی و شارستانی بێت، بۆ ئەوەش لیژنەی ئەمنیمان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".
    



PM:02:20:17/12/2017