هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وادەی كۆنگرەی ئاشكراكرد

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاند، ڕۆژی 7ی ئازاری 2018، ڕۆژی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی دەبێت.
 
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە "بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هەم پێویستییەكی حزبییە بۆ نوێكردنەوە و ڕێكخستنەوەی هەیكەلی یەكێتی و هەمیش داخوازێكی ڕەوای هەڤاڵان و كادرانیانە".
 
ڕاشیگەیاندووە "داخوازی هەڤاڵان و كادرانیان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، شایەنی بە پیرەوە هاتنە، بۆیە پێیان باشە لە بەهاری ساڵی داهاتوو كۆنگرەكە ببەسترێت".

لە ماوەی ڕابردوودا ڕاجیاوازی لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەو حزبەدا دروستبووبوو سەبارەت بە ئەنجامدان یاخود نەدانی كۆنگرەی و كاتەكەی، كێشەكانی ناوخۆی یەكێتیش بووە هۆی ئەوەی دەنگی داواكاری كادرانی ئەو حزبە بۆ كۆنگرە زیاتر بەرزبێتەوە



AM:11:57:18/12/2017