ناوچەی پیرەمەگرونی پارتی سوتێنرا

لە ناحیەی پیرەمەگرون خۆپیشاندان بەردەوامە و ئاڵای پارتی لەسەر بارەگاكەیان داگیرا و بارەگاكەیان سوتێنرا>

پەیامنێری "سپی" لە پیرەمەگرونەوە ڕایگەیاند ژمارەیەك خۆپیشاندەر چوونەتە ناو بارەگای پارتی لەو سنوورە و  ئاڵای پارتیان لەسەر بارەگاكە داگرتووە و بارەگاكەیان سوتاند. 

 ئەوەش لەكاتێكدا خۆپیشاندان لە زۆریەك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو و كەمێك لەمەوبەر ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە سەرای سلێمانیەوە ویستیان بەرەو لقی چواری پارتی بڕۆن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگریان لێكرا.



PM:02:13:18/12/2017