لە خۆپیشاندانەکەی رەواندوز ١٠ کەس بریندرابوون

لە خۆپیشاندانەکەی رەواندوز کە بەیانی ئەمڕۆ روویداو لە ئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان بە توندی سەرکوتی خۆپیشاندانەکەیان کرد، ١٠ کەس برینداربوون.

میدیای گۆڕان کە وێنەی بریندارەکانی بڵاوکردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی قەزاكە تێیدا بەشداربون، هێزێكی زۆری ئاسایش لە دەرەوەی قەزاكەوە هێنران و پەلاماری خۆپیشاندەرانیاندا و بەهۆیەوە (10) خۆپیشاندەر برینداربون.

لە دوای بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیش، هێزەكانی ئاسایشی پارتی هەڵیانكوتایە سەر مەكۆی ڕەواندزی بزوتنەوەی گۆڕان و بۆ ماوەیەك باژێروان قەزاكە و ژمارەیەك هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕانیان دەستبەسەركرد.



PM:08:52:18/12/2017