لەسەرجەم زانکۆکانی کوردستاندا بۆ ماوەی ١٣ رۆژ دەکرێتە پشووی نیوەی ساڵ.
جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران د.ئاراس زەینەڵ بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاند
" بەپێی ئەو بەرنامەیەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دانراوە لە رۆژی ٢١ کانوونی یەکەمەوە تا ٣ ی کانوونی دووەم دەکرێتە پشوو فەرمی لەهەموو زانکۆکانی کوردستاندا".
د. ئاراس زەینەڵ ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە تەنیا بۆ خوێندکارانە و فەرمانبەرانی زانکۆکان ناگرێتەوە.
وتیشی لە رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2018 دەوامی رەسمی لە گشت زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە و دەوام ئاسایی دەبێتەوە.