بە ڤیدیۆ.. گەنجێک دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر سەرۆکی پەرلەمان

دوێنێ لە خۆپیشاندانەکەی شاری سلێمانی و لە ساتەدا کە د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی هاتە نێو خۆپیشاندەرانەوە، گەنجێک هەوڵیدا دەستدرێژی بکاتە سەری، بەلآم گەنجانی دەوری سەرۆکی پەرلەمان بەپاڵ و لێدان دوریان خستەوە.

دوێنێ بەهەزاران هاولآتی توێژە جیاجیاکانی سلێمانی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا دەستیان بەخۆپیشاندان کردو بەخۆپیشاندان گەڕانەوە بۆ سەرای سلێمانی کە لەشوباتی ٢٠١١ دا بۆ ماوەی ٦٢ رۆژ خۆپیشاندان لەو شوێنەوە رێکدەخرا. لە کاتی گەیشتنی خۆپیشاندانەکە بەسەرای سلێمانی، د.یوسف محەمەد چووە ریزی خۆپیشاندەرانەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر د. یوسف محەمەد لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئێن ئارتیدا داوای لەخەڵک کرد کە خۆپیشاندانی هێمنانە بکەن و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت ئەم حکومەت بگۆڕدرێت.




AM:10:48:19/12/2017