خۆپیشاندانەكانی كۆیە 17 برینداری لێكەوتەوە

خۆپیشاندانەكانی شاری كۆیە 17 برینداری لێكەوتەوە و بەگوێرەی زانیاریەكان دوو لە بریندرەكان بۆ چارەسەر گەیەندراونەتە شاری هەولێر.

پەیامنێری "سپی" لە كۆیەوە ئاشكرایكرد بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆوە كە تائێستا بەردەوامە 17 خۆپیشاندەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە كە بە هۆكاری جیاواز بریندار بوون و دوو لەو خۆپیشاندەرانەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر.

هاوكات لە تەقتەق بارەگای زۆربەشی هێزە سیاسیەكان و فەرمانگە حكومیەكان سوتێندران.

خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەك رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاككردنی خزمەتگوزاریەكان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و  دژایەتیكردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران، دروشمی رووخانی ئەم حكومەتەش یەكێكە لەداواكارییەكانی تری خۆپیشاندەر.



PM:02:18:19/12/2017