عه‌لی حه‌مه ساڵح بانگه‌وازێكی به‌په‌له بڵاودەكاتەوە
ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان لە بانگه‌وازێكی بهپهلەدا داوا دەكات خۆپیشانده‌ران رێگه نه‌ده‌ن چه‌ند كه‌س و گروپێك خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنن بۆ سوتاندنی باره‌گاكان.
عه‌لی حه‌مه ساڵح له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بانگه‌وازێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "داواكارم خۆپیشانده‌ران ڕێگا نه‌ده‌ن چه‌ند كه‌س و گروپێك، كه نیه‌تی دیكه‌یان هه‌یه خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنن بۆ سوتاندنی دامه‌زراوه حكومییه‌كان و باره‌گا حیزبیه‌كان و موڵك و ماڵی كه‌رتی تایبه‌ت".
ناوبراو له‌باره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو "هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان ئێوه به‌شێكن له كه‌س و كاری خۆپیشانده‌ران، ئێوه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش قوربانی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و ستهمكاریهن، بۆیه داواكارین دوربكه‌نه‌وه له هه‌ر توندوتیژیه‌ك دژ به خۆپیشانده‌ران".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاندووه "به‌دڵنیایی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام بێت گۆڕانكاری گه‌وره دروستده‌بێت".
PM:02:28:19/12/2017