سەرۆكی دامەزراوەی میدیایی نالیا ئازادكرا

ئاوات عەلی سەرۆكی دامەزراوەی میدیایی نالیا پاش دەستگیركردنی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ئازاد كرا.

شەوی ڕابردوو كاتژمێر ٧ی هێزێكی ئەمنی هێرشیان كردە سەر كەناڵی ئێن ئاڕ تی و پەخشی كەناڵەكەیان ڕاگرت و تەواوی رۆژنامەنووس و كارمەندەكانیان بۆ ماوەی كاتژمێرێك دەستبەسەر كرد.

هەر  ئەوكات ئاوات عەلی لەلایەن هێزەكەوە دەستگیركرا و دواتر لە بنكەی ئاسایشی ئەزمڕ لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كرا و ئازاد كرا.

ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو فاروق غەفور، بەڕێوەربەی ئیدارەی نەوەی نوێ بە"سپی" رایگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ هەر كە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی "نەوەی نوێ" گەیشتە فرۆكەخانەی سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی لانگرۆزەر هاتن‌ و رفاندیان.

وتیشی: هاوسەرەكەی كە لەگەشتەكەیدا لەگەڵ شاسوار بووە، هاواری كردوە كە هاوسەرەكەیان رفاندوە.




AM:09:31:20/12/2017