شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "دوو هاوڵاتییەكە لەبەردەم بارەگای لقی یازدەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە فیشەك شەهیدكراون".
ئەمڕۆ چوار شەممە رێكەوتی 20 ی 12 ی 2017 لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە "لەسەرجەم ڕوداوەكان لە سنوری قەزای ڕانیە سوتاندنی چەند بارەگایەكی حیزبی لەشاری ڕانیە و برینداربونی ژمارەیەك خۆپێشاندەران، بەداخەوە دوو هاوڵاتی لەبەردەم بارەگای لقی یازدەی پ.د.ك گیانیان لەدەست دا بەهۆی بەركەوتنی فیشەك".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە "داواكارین لەسەرجەم هاوڵاتیان كە هێمنی و ئارامی شار بپارێزن و خۆیان بەدوور بگرن لە گردبوونەوە و بارگرژیەكان بۆسەلامەتی گیانی هاونیشتیمانیان".
ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرچاوەكانی هەواڵ و تەندروستی ڕانیە ئەوەیان پشتڕاست كردەوە كە چوار خۆپیشاندەر شەهیدبوون.