خۆپیشاندان گەیشتە قەلآدزێ

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٠ ی کانوونی یەکەم خۆپیشاندان شاری قەلآدزێشی گرتەوەو بارەگاکانی هەردوو لایەنی یەکگرتوو و کۆمەلێ ئیسلامی سوتێنران.

پەیامنێری سپی رایگەیاند" خۆپیشاندان لە دوانیوەرۆوە قەلآدێشێ گرتەوەو هەر لەسەرەتاوە هەردوو بارەگای یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی سوتێنران".

هەرچەندە وەک پەیامنێرەکەی سپی ئاماژەی بۆ کرد کە لایەنەکان رێککەوتبوون کە بارەگاکانیان جۆڵ بکەن و چونکە هەندێکیان کرێنشینن تا ماڵی خەڵکی نە سوتێنرێت، بەلآم خۆپیشاندەران بارەگای ئەو دوو حیزبەیان تا ئێستا سووتاندووە.

لە رانیە خۆپیشاندەران کۆبوونەتەوە تا بچنە سەر ماڵی عەبدولآ بۆر فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ یەکێتی، بەلآم هێزێکی زۆر لەو ماڵە جێگیر کراون.



PM:04:02:20/12/2017