ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان و نوێنەری وڵاتان لەکوردستان دەکەن، فشاری خۆیان بۆسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم توندبکەنەوە.

 


دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستانەوە

هاونیشتمانیانی کوردستان، هەرێمەکەمان، بەبارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ژیان و گوزەرانی موچەخۆران و مامۆستایان لەئاستێکی زۆرخراپدایە، سەرباری خراپی و کەمی خزمەتگوزارییەکان، حکومەت لە دابینکردنی موچە و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی، لە بەرانبەر خەڵکدا شکستی خواردوە، بۆیە خۆپیشاندانی چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردستان، لەپێناو ژيانێکی دادپەروەرانە و ئازاد و بەشکۆدایە، ئيَمة ثشتيواني ناتوندوتيذين، بەڵام کاردانەوەی دەسەڵات توندوتیژانە ونامرۆڤانە  و دورلە بەها یاسایی و دیموکراسییەکانە.

سەرباری شەهیدکردن و بریندارکردنی خەڵکی مەدەنی، کە پێویستە  بکوژەکان و تەقەکەران بگیرێن و دادگایی بکرێن، هاوزەمان پرۆسەیەکی ڕەشبگیر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردوە، پەرلەمانتار، مامۆستا، چالاکوانی سیاسی و خەلکی مەدەنی روبەڕووی ڕفاندن بونەتەوە، دورلە یاسای ژمارە ٣٥ رۆژنامەوانی چەند کەناڵیکی  میدیایی داخراون، ئێمە بەتوندی ئیدانەی هەموو ئەو کارە نامەدەنی  ونایاساییانە دەکەین و بەرپرسیارێتی و سەلامەتی گیانی سەرجەم گیراوەکان  و ئاشکراکردنی چارەنوسیان لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتدایە.

پێویستە حکومەت، لەوکارانە ڕابوەستێت و وەڵامی داواکارییەکانی خەڵک بداتەوە، بانگەواز بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان و نوێنەری وڵاتان لەکوردستان دەکەین، فشاری خۆیان بۆسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم توندبکەنەوە، لە پێناو پاراستنی مافی هاونیشتمانیانی کوردستان.

ئێمە پێداگری لەڕەوایەتی داوای  خۆپیشاندەران دەکەین و پشتیوانی هەموو جوڵەیەکی مەدەنی ناتوندوتیژی دەبین، هاوکات داوامان وایە، شێوازی مەدەنییانەی ناڕەزایەتییەکان و دامەدەزگا حکومییەکان و ناحکومییەکان بپارێزین، گۆڕینی شێوازی مەدەنییانەی خۆپیشاندانەکان بۆ توندوتیژی لە بەرژوەندی مانەوەی گەندەڵکارانە.

ئێمە هەموو ڕێگایەکی پەرلەمانی، بۆ داکۆکی لە هاونیشتمانیان و ئازادی میدیا و کاری سیاسی دەگرینەبەر و ثێويستە ثەرلةمان لەزوترين كاتدا، لةسەر دۆخی ئێستا كۆبێتەوەو دەبێت حوکمی عورفی کۆتایی پێبێت وسەروەری  یاسا و حوکمی مەدەنی  بەرقەرابێت.

ئومێد حةمة عەلی                      هەورامان گەچێنەیی                           عادل عەزيز
ئەبووبەكر هەڵەدنی                     گەشة دارا حةفيد                               هێڤار ئيبراهيم
عەلی حەمە سالح                     د.پەري سالح موفتي                            عومەر عینایەت
زولفا مەحمود                        پەروا عەلى                                  سالار مەحمود
د.شێرکۆ حەمە ئەمین           د.شێركۆ جەودەت                         مريەم سەمەد
قارەمان قادر                         بيَستون فايەق                          عەبدولرەحمان عةلي
منيرة عوسمان                           د.جوان اسماعيل                         نەجیبە لەتيف احمد
د. بةهار مةحمود                        سۆران عومەر                   مەحموود حاجی عومەر
رؤزا مەحموود                       ئەنوەر قادر



PM:02:31:21/12/2017