په‌رله‌مانتارێكی یەکێتی لەپه‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێك بۆ دانیشتوانی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌و داوایان لێده‌كات هاوكاربن بۆئه‌وه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵك نه‌بێته توندوتیژی.
سالار مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بۆ خه‌ڵكی گه‌رمیان نوسیوه‌و رایگه‌یاندوه "هەموو دەزانن گەرمیان کوانووی ئازایەتی و جوامێرییە، تکایە با هه‌موولایه‌ك هاوكاربن بۆئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك نه‌بێته كه‌ره‌سته‌ی توندوتیژیی، به‌ڵێ بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان به‌شێوازێك خوێنی تێدا نه‌ڕژێ".
ده‌شڵێت" بەدڵنییایەوە بۆ خۆم لەبەرەی خەڵکم و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن، خۆپیشاندانیش مافێكی مه‌ده‌نییه، با هه‌موان خه‌م و ژان و ناسنامه‌ی جه‌رگ سوتاوی گه‌رمیان ره‌چاو بكه‌ن و گه‌رمیانییه‌كان پارێزراون له خه‌می تر، مارتن لۆسه‌ر ده‌ڵێت "زوڵملێكراوان ته‌نها به ناتوندوتیژی ده‌یبه‌نه‌وه‌و سه‌ركه‌وتو ده‌بن".
هه‌روه‌ها سالار مه‌حمود نوسیویشیه‌تی "بۆیه په‌یامم بۆ هه‌موو لایه‌ن و حزب و ره‌وته سیاسییه‌كان هه‌یه له‌خه‌می خه‌ڵكدابن و بۆ حكومه‌تیش ئیتر سته‌م به‌سه‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان هه‌بێ بۆ ژیان و گوزه‌رانی پڕ مه‌ینه‌تی خه‌ڵك به‌كرده‌یی نه‌ك دروشم".