رێژەی هەژاریش لە هەرێمی کوردستان ١٥%

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی رایگەیاند" رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ١٤% و رێژەی هەژاریش ١٥%و بەرەو زیادبوون دەچێت".
 
مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بەماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە " لەهەرێمی كوردستان ڕێژەی بێكاریی بۆ لە14% بەرزبۆتەوەو ڕێژەی هەژاریش گەیشتۆتە لە 15%".

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی دەشڵێت "ڕێژەكە ڕۆژبەڕۆژ گۆڕانكاریی بەسەردادێت، بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوش ڕێژەكان بەرزبونەتەوە، چونكە تاكۆتایی ساڵی 2014 ڕێژەی بێكاریی لە7% بوو، ڕێژەی ئەوكەسانەش كە لەژێر هێڵی هەژاریەوە بون بەڕێژەی 3% بوو، واتە ڕێژەكە زۆر زیادیكردوە".

مەحمود عوسمان ئاماژە بەوە دەکات بارودۆخی سیاسی هەرێم كاریگەری زۆری خستۆتەسەر ئابوری هەرێم، "ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە ڕێژەكە ڕوو لەزیادبون دەكات، تا بارودۆخە سیاسیەكە خراپبێت، بارودۆخی ئابوری بەرەو خراپتر دەڕوات".



PM:09:56:23/12/2017