حەیدەر عەبادی بە دوو مەرج ئامادەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دوو مەرج ئامادەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

ئەمین بەکر پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە " ئەمڕۆ حیدر عبادی لەکۆبونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، ئارامی شێخ محمد، تاکیدی کردۆتەوە کە ڕێز لەکەیانی دەستوری هەرێم دەگرێت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەکات".

بەپێی پۆستی ئەو پەرلەمانتارە کردە باس لەوە دەکات کە عەبادی دوو مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مووجەخۆرانی هەرێم داناوە کە ئەوانیش" رادەستکردنی دەروازە سنوریەکان و فرۆکەخانەکانەکانی هەرێمە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە رۆژی ١٦ تشرینی یەکەمەوە هێزە عێراقییەکان سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکانیان کۆنترۆڵ کردۆتەوەو هەرێمی کوردستان، رووبەرووی کێشەیەکی نوێی ئابوری بۆتەوە، بەهۆی کۆنترۆڵکردنی بیرە نەوتیەکانی ناوچە جێناکۆکان، هەرێم نیوەی داهاتەکانی کەمبۆتەوە. 



PM:11:20:23/12/2017