به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاکار محەمەد به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه گیان لەدەستدا.
كامه‌ران سوبحان، سكرتێری رۆژنامه‌وانی د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به سپی راگەیاند" كاتژمێر 8 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاكار محه‌مه‌د، به جه‌ڵده‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد".
کامەران سوبحان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کۆچکردنی جوانەمەرگ لە کاتێکدایە کە سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خێزانی ئاکار محەمەد له نه‌خۆشخانه منداڵی دووه‌میان بووە.
ئاكار محه‌مه‌د کە یاسایی تەواو کردووە، ئێستا خویندكاری ماسته‌ر بووه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی سلێمانی، نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ریش برایه‌كی دیكه‌ی به‌ناوی (بژار) به جه‌ڵده‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد، پێشتریش ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه.