بومەلەرزەیەك كوردستانی هەژاند

كەشناسی‌ و هەرێمی‌ رایگەیاند كە ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە رۆژهەڵاتی كوردستانی‌ روویدا و دانیشتوانی‌ هەرێم هەستیان پێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند كە ئەمڕۆ یەكشەممە 2017/12/24 بوومەلەرزەیەك لە دەرەوەی‌ سنووری‌ هەرێمی‌ كوردستان روویدا لە ناوچەی‌ ئەزگەلی‌ كە سەنتەرەكەی‌ لە رۆژهەڵاتی‌ كوردستانە.

كەشناسی‌ هەرێم دەڵێت "هاوڵاتیانی‌ سنووری‌ ناوچەی‌ گەرمیان و پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هەڵەبجە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە و هیچ زیانێكی‌ نەبووە".

ئەوەشی‌ خستووەتەڕوو كە بوومەلەرزەكە لە سەعات 9:52 دەقیقەی‌ بەیانی‌ بە گوڕی‌ 3.8 پلە بەپێوەری‌ رێختەر بە قوڵایی 8 كیلۆمەتر و لە دووری‌ 35 كیلۆمەتر بووە.



PM:12:29:24/12/2017