به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی دەڵێت " دوو کاتژمێر کارەبای نیشتمانی لە جاران زیاتر دەدرێت بە هاوڵاتیان".
سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی له‌لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند،"ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه كه‌شوهه‌وا جێگیره‌و به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كه‌میكردوه، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌زیادبونی پێدانی كاره‌باوه هه‌یه‌و تاوه‌كو كه‌شوهه‌وا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه پێدانی كاره‌باش به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت كه دوو كاتژمێر زیادیكردوه".
ناوبراو وتیشی"له‌به‌رنامه‌ماندایه پڕۆژه‌ی جۆزه‌ی ٢٠ ئه‌مپێری بۆ ناوچه‌ی شاره‌زورو سه‌یدسادق و چه‌مچه‌ماڵ و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین جێبه‌جێبكه‌ین".
وتیشی:"جۆری ئه‌م جۆزه‌یه‌ی له‌م قۆناغه‌دا به‌كاریده‌هێنین، پشكنین بۆ نمونهكانیان كراوه‌و هه‌موی جۆری زۆرباشن و كۆمپانیاكانمان ئاگاداركردۆته‌وه بڕی پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه دابینبكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانیش له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی داوای جۆزه‌ی ٢٠ ئه‌مپێریان كردوه‌و هه‌وڵده‌درێت بۆیان دابینبكه‌ن، "وه‌كو وتم سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوبێت، ئه‌وا له‌سه‌نته‌ری سلێمانیش كاری پێده‌كه‌ین".