لیژنەی ئەمنی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لیژنەی باڵای ئەمنی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ناكرێت ڕێگە بدرێت لە ژێر هیچ پاساوێكدا دەست درێژی بكرێتە سەر سەروەریەكان و مێژووی ئەم وڵاتە".


لە ڕاگەیەندراوەکەی لیژنەی باڵای ئەمنی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە هاتووە "بەداخەوە ئەوەی دەیڵێین لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ڕوویاندا دوور بوو لەهەموو كارێكی شارستانی و مەدەنیانە، كە بووە هۆی سوتانی چەندین بارەگای حزبی و حوكمی و بە ئامانج گرتنی ماڵی هاونیشتمانیان، لە هەمووی زیاتر جێگەی داخ و ناخ هەژێنتر شەهید بوونی  دوو لاوی خوێنگەرمی دەڤەرەكەمان بوو، لەگەڵ برینداربوونی چەندین هەڤاڵی هێزە ئەمنیەكان".



PM:01:40:25/12/2017