دامەزراوەی نالیا کە هەر سێ کەناڵەکەی و رادیۆ و ماڵپەڕەکەی ماوەی هەفتەیەکە داخراوە، راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوەو ئاشکرای دەکات سبەی کاتژمێر ٧ ی ئێوارە راگرتنی پەخشەکە تەوا دەبێت.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە " شه‌وی 19/12/2017 هێزێكی ئاسایشی سلێمانی، هاتنه سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌كیی دامه‌زراوه میدیاییه‌كه‌مان له سلێمانی و به پاساوی بوونی بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی، په‌خشی سه‌رجه‌می كه‌ناڵ و رادیۆ و سایته‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌مانیان له په‌خشكردن راگرت".
هەوروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " دوای به‌دواداچوونی ئه‌م راگرتنه‌ی په‌خشی دامه‌زراوه‌كه‌مان، ئاگاداركراینه‌وه كه به پێی بڕیاری ژماره (5002) له 19/12/2017، كه ئیمزای "خالید عه‌بدولڕه‌حمان دۆسكی"، وه‌زیری رۆشنبیریی و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕیاردراوه به راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی "NRT" بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا نووسینی ئه‌م یاداشتنامه‌یه، جارێك نوێنه‌ری ئاسایش بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك چوونه‌ته ناو به‌شه جیاجیاكانی دامه‌زراوه‌كه‌مانه‌وه".
دامەزراوەی نالیا داوا لە حكومه‌تی هه‌رێم و پارله‌مانتارانی كوردستان و عیراق و رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رگریكردن له كاری رۆژنامه‌نوسیی و ته‌واوی ئازادیخوازان و یاساناسان ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره ببێت و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و هه‌فته‌یه، كه وه‌زاره‌تی ناوبراو بۆ راگرتنی په‌خشه‌كەیانی دیاریكردوه، له سه‌عات 7ی ئێواره‌ی رۆژی 26/12/2017دا، واده‌ی راگرتنی په‌خشه‌كان ته‌واوده‌بێت و كه‌ناڵه‌كانمان ده‌ست به په‌خشكردن بكه‌نه‌وه و هیچ پاساوێكیش نه‌مێنێته‌وه بۆ درێژه‌دان به‌م راگرتنی په‌خشه.