عەبادی بڕیارێکی نوێ دەردەکات

حەیدەر عەبادی بڕیاریدا بە زیادكردنی نەوتی خاو بۆ  پاڵاوگەكان بەمەبەستی بەرهەمهێنان نەوتی سپی و خێراكردنی پرۆسەی دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان.


ئەمڕۆ 25ی كانونی یەكەمی 2017، لیژنەی وزەی عیراق بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە وزەی كارەباو نەوت و دەرامەتە ئاوییەكان تاوتوێكرا.

بڕیاریش درا بە زیادكردنی بەشە نەوتی خاوی پاڵاوگەكان، لەپێناو دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان و خێراكردنی پرۆسەی دابەشكردن.

پێشتر حكومەتی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیبوو، تائێستاش رەوانەكردنی ئەو بڕە نەوتە بەردەوامە و ئەو بڕەش پێداویستی هاوڵاتیانی هەرێم پڕناکاتەوە.



PM:09:51:25/12/2017