لەبارەی پەیوەندی مالیكی و بارزانیەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری نووسینگەی نوری مالیكی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رەتیكردەوە، پەیوەندییەكانی مالیكی‌و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بچڕابێت.
 
هیشام روكابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نوری مالیكی لەمیانی لێدوانێكی بۆ دەزگاگانی راگەیاندن، ڕایگەیاند كەناڵەكانی پەیوەندیكردن بە بارزانی ‌و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بوونی هەیە‌ و نوری مالیكی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ مەسعود بارزانی، نەپچراندوە.

لەئێستادا لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس لەنزیكبونەوەی زیاتری نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و نوری مالیكی دەكەن، لەبارەی ئەگەری پێكهێنانی هاوپەیمانی نێوان بارزانی ‌و مالیكی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی عێراق، هیشام روكابی رایگەیاند، مەرجی نوری مالیكی بۆ دروستكردن‌ و پێكهێنانی هاوپەیمانی پشتگیریكردنیەتی بۆ ئەوەی ببێتەوە بەسەرۆك وەزیرانی عێراق.



PM:01:13:26/12/2017