ئاری هەرسین خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید دەكات

ئاری هەرسین، سەرۆكی فراكسیۆنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كاندید دەكات.

ئاری هەرسین، بە "سپی میدیا"ی راگەیاند وەك یەكەم كەس و یەكەم فراكسیۆن كە فراكسیۆنی نەتەوەییە لە پەرلەمانی كوردستان، خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كاندید دەكات و هیوای خواست ئەو پۆستە بە دەست بهێنێت.

ئاری هەرسین لەدوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە فراكسیۆنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند و وتی كە "پەیوەندی بە پارتی دیموكراتنی كوردستانەوە نەماوە".

هاوكات ئەمڕۆ یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتبوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند.

دەستلەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان دوای كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی دێت كە 20ی ئەم مانگە لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان ڕاگەیاند



PM:02:35:26/12/2017