وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسان رایگه‌یاند كه بڕیاریان داوه به درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئارتی تا رۆژی 2-1-2018 و هۆکاری درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنەکە ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی نوسراوێک کە به بڕیاری ژماره (4-1-5071) له رۆژی 26-12-2017 دەرچووە و ئیمزای خالید عەبدولڕەحمان دۆسکی، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی لەسەرە واده‌ی داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕ تی درێژكراوه‌ته‌وه".
وەک لە فەرمانە وەزاریەکەدا هاتووە "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێن ئاڕ تی ئامێری تێلیپۆرتی به نایاسایی به‌كارهێناوه و چه‌ندین كه‌ناڵی دیكه‌ی له‌سه‌ر په‌خش كردووه بڕیارمان داوه به درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕ تی تا رۆژی 2-1-2018 تا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی رێكاره یاساییه‌كان".
ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" بەواژووی خالید دۆسکی وەزیری رۆشنبیری کە سەرکردەکانی یەکێتی ئەمریان پێکردووە، بڕیاری داخستنی کەناڵەکانی NRT بۆ یەک هەفتەی تر تازە بکرێتەوە".