بەوێنە .. پەیامنێرە بەناوبانگەکەی رووداو دەستی لە کاركێشایەوە

پەیامنێری بەناوبانگی رووداو لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، سامان بەشارەتی دەستی لەکاركێشایەوە.

بەناونیشانی " لێرەوە دەست لەكاركێشانەوەی خۆم لە تۆڕی میدیایی رووداو رادەگەیەنم "، سامان بەشارەتی لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام نووسیوویەتی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند>

سامان بەشارەتی نووسیوویەتی " دوای زیاتر لە 9 ساڵ كاركردنم لە (رۆژنامە و تەلەفزیۆن و رادیۆیی رووداو) لە بەر گۆڕینی سیاسەتی كاركردن و زۆر هۆكاری دیكە كە لە رۆژانی داهاتوو بڵاوی دەكەمەوە، لە ئێستاوە من هیچ پەیوەندیەكم بە رووداوەوە نەماوە دەستم لە كار كێشاوەتەوە".

سامان بەشارەتی لەدایکبووی ١٩٨٠ شاری سلێمانیەوە ماوەیەکی زۆرە لە بواری میدیادا کاردەکات و نۆ ساڵیشە لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە میدیای رووداو کاردەکات.



AM:11:47:27/12/2017