به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه ئاگاداری دانیشتوانی پارێزگاكه‌یان ده‌كاته‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك دابه‌شكردنی ئاو راده‌گیرێت و بێ‌ئاو دەبن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه له ئاگادارییه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه رایگه‌یاندووه كه ئاگاداری دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له وه‌رگری پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه له رۆژی هه‌ینی 29-12-2017ه‌وه بۆ ڕۆژی سێشه‌مه 2-1-2018 ئاو ناگات به‌هاوڵاتیان.
هه‌ر به‌پێی ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو، له ئێستادا كاری چاككردنی وه‌رگری ئاوه‌كه ده‌كرێت.