دوای هەشت ڕۆژ لە داخستنی، ئێوارەی ئەمڕۆ ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی كرایەوە و بە زووترین كاتیش پەخشی كەناڵەكانی دەستپێدەكاتەوە.
لەبارەی پەخش كردنی كەناڵەكانی دامەزراوەی میدیای نالیاوە، ماڵپەڕی ئێن ئاڕی نوسیوسەتی "ئێن ئاڕ تی كرایەوە سوپاسی تەواوی هاوڵاتیان و كەسایەتییەكان دەكات كە لەماوەی ئەم هەشت ڕۆژەدا خەمخۆری ئێن ئاڕ تی بوون و پشتگیریی خۆیانیان بۆ دەربڕیوە".
هەروەها دەڵێت "پاش كردنەوەی ئێن ئاڕ تی، بەزووترین كات پەخشی كەناڵەكانی دەستپێدەكاتەوە و دەگەڕێتەوە لای بینەران".