حكومه‌تی عیراق بڕیاری دا راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ درێژبكرێته‌وه و تەنها گەشتی ناوخۆیی لێوە ئەنجام دەدرێت.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی راگرتنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی دوو مانگی دیكه، به‌وه‌ش تا 2018/2/28 گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه ئه‌نجام نادرێت و ته‌نیا گه‌شتی ناوخۆیی ئه‌نجامده‌درێت.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لاپەڕەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراقی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه به‌پێی بڕیاری ژماره (A0609)ی (NOTAM) تا 28ی شوباتی 2018 گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه ئه‌نجام نادرێت.
حكومه‌تی عیراق چوار رۆژ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلولی 2017دا و به‌دیاریكراوی له رۆژی 29ی ئه‌یلوولی 2017 بڕیاری دا گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی رابگیرێت و بڕیاره‌كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بوو، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه بڕیاره‌كه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ درێژكرایه‌وه.