بەغدا ڕەزامەندە بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی

 

بەغدا ڕەزامەندە بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و بەرپرسانی یەکێتی لەناو حکومەتی هەرێم ڕەتی دەکەنەوە.

 


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە"سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "حکومەتی عێراق چەند جارێک بە زارەکی ڕەزامەندی دەربڕیووە بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڵام ڕەزامەند نیە بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد بەرپرسانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم ئەو بڕیارەیان ڕەتکردۆتەوە و بە ئاشکرا ئەوەیان بە بەرپرسانی بەغدا ڕاگەیاندووە کە یان دەبێ هەردوو فڕۆکەخانەکە پێکەوە بکرێنەوە یان هیچیان".

حكومه‌تی عیراق چوار رۆژ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ 25ی‌ ئه‌یلولی‌ 2017دا و به‌دیاریكراوی‌ له‌ رۆژی 29ی ئه‌یلوولی 2017 بڕیاری‌ دا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی رابگیرێت و بڕیاره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بوو، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ بڕیاره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ درێژكرایه‌وه‌.



PM:10:03:27/12/2017