كۆتا مەرجی عەبادی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتا مەرجی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند '' مەرجەكانی حكومەتی ناوەند بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بریتین لە رادەستكردنەوەی خاڵە سنورییەكان و فرۆكەخانەكان، پێدانی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە بەغدا و ئەنجامدانی چاكسازی لە لیستی موچەخۆرانی هەرێم".

جەختیكردەوە كە عەبادی لە سەرجەم مەرجەكانیدا پشتی بە دەستور و یاسا بەستووە و تەنها بەو مەرجانە ئامادەیە موچەی هەرێم بنێرێت.

پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكرد لیژنەكان بەردەوامن لە ئەنجامدانی وردبینی لە لیستی موچەخۆرانی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دوای ووردبینی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە دەنێرین.



PM:12:54:28/12/2017