ئێن ئاڕتی دەستی بە پەخش نەكردۆتەوە
"سپی هۆكارەكەی ئاشكرادەكات"

دوای هەشت ڕۆژ لە داخستنی، دوێنێ ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی و كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو كەوتەوە كار، بەڵام تا ئێستا ئێن ئاڕتی عەرەبی و كوردی دەستی بە پەخش نەكردۆتەوە.

ئاوات عەلی، سەرۆكی دامەزراوەی میدیایی نالیا بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بەهۆی ئەوەی هەندێك لە ئامێرەكانمان لای ئاسایشە و هەندێك وایەر و كەل و پەلمان لەكاتی دەست بەسەرداگرتنی بینای كەناڵەكە لەلایەن ئاسایشەوە زیلانی بەركەوتووە نەمان توانیوە تا ئێستا دەست بە پەخش بكەینەوە لەو دوو كەناڵەوە".

سەرۆكی دامەزراوەی میدیایی نالیا ئەوەشی ئاشكراكرد كە دوای چارەسەركردنی گرفتەكان ئێوارەی ئەمڕۆ یان شەو دەست بە پەخشی ئێن ئاڕتی كوردی دەكەینەوە بەڵام پەخشی ئێن ئاڕتی عەرەبی بۆ چەند ڕۆژێكیتر دوادەكەوێت.

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئێوارەی دوێنێ بینای ئێن ئاڕتی وەرگیرایەوە و ئێن ئاڕتی دوو دەستی بە پەخش كردەوە.





PM:01:07:28/12/2017