لە ساڵی داهاتوودا بە ٤٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ساڵی داهاتوو 40 رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت".

ماڵپەرێکی نزیک یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە " ئەگەر سیستمی پاشەكەوت مووچەی هێزەكانی پێش مەرگە بگرێتەوە ،ئەوا 40 رۆژ جارێك موچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت بە پێچەوانەوە مووچە زیاتر دوادەكەوێت".

سەرچاوەكە زانیاری زیاتری خستوەتە روو ئاشكرای كردوە "گەر سیستمی پاشەكەوت بەسەر مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەدا جێبەجێكراو كار بەو سیستمە كرا كە لە ئێستا پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە  دواتریش ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەوا بڕی 105 ملیار دینار پاشەكەوت دەكرێت".

هەروەها هاتووە" ئەو پارەیەش یارمەتیدەر دەبێت كە چل رۆژ جارێك مووچە دابەش بكرێت، بە پێچەوانەوە گەر جێبەجێ نەكرا ئەوا ناتوانرێت چل رۆژ جارێكیش مووچە دابەش بكرێت ودابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوادەكەوێت".




PM:03:45:28/12/2017