عەبدوڵا بۆر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

عەبدوڵا بۆر، به‌رپرسی پێشووی‌ میحوه‌ری‌ خورماتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی‌ ئاڵۆزییه‌كانی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردووی ده‌ڤه‌ری‌ راپه‌رینی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "چەند گروپ ولایەنی قین لەدڵ كوڕی خەڵكی هەژار هان دەدەن".


ده‌قی‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی‌  عەبدوڵا بۆر:

دانیشتوانی  دەڤەری ڕاپەڕینی سەربەرز

بەداخەوە بەهۆی قەیرانە سیاسی وداراییەكانی هەرێمی كوردستان دۆخێكی نەخوازراو ڕوبەڕوی خەڵكی كوردستان بۆتەوە ،بەوهۆیەش لەچەند شوێنێك خۆپیشاندانی  لێكەوتەوه‌.

لەدەڤەری ڕاپەڕینیش وێڕای خۆپیشاندان ، بەئامانجی دورخستنەوەی داواكاری خۆپیشاندەران،ئاراستەكەی گۆڕدرابۆ سوتاندنی بارەگا حزبیەكان وبەو هۆیەش بەداخەوە دوو گەنجی نشتیمانەكەمان شەهیدبوون وچەندانی تریش برینداربوون، وێڕای پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ كەس وكاری شەهیدەكان هیوای چاكبونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم..خەڵكی ڕانیەی تێكۆشەر.. هەندێ گروپ ولایەن بەئامانجی تایبەت دەیانەوێت لێكترازان ودوو دڵی لەنێوان ئێمەو خەڵكی تێكۆشەری ڕانیە دروست بكەن، بێئاگا لەوەی من.

هەر لەساڵی ١٩٦٨ تاكو ئێستا لەخەبات دانەبڕاوم، تایبەتر بێ ئاگان لەوەی كە لەساڵی١٩٨٤ لەكاتی برینداربونمدا، خەڵكی ڕانیە خوێنیان پێ بەخشیم. وخوێنی ڕانیەیەكان لەگەڵ خوێنم تێكەڵ بوەمن بەخوێن قەرزداری خەڵكی ئەودەڤەرەم،تاكو دواهەناسەش لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك وڕزگاری كوردستان تێ دەكۆشم، هەر لەساتی نیشتەجێ بونیشم لەو سنورە بەهیچ شێوەیەك خۆم. لەخەڵكی جیانەكردۆتەوە،لەشەڕی تیرۆرستانی داعشیش لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەكانی ئەو سنورەو ناوچەكانی تریش چۆكمان بەتیرۆرستانی داعشدا دا..

خەڵكی نیشتیمان پەروەری ڕاپەڕین

لەچەند ڕۆژی ڕابردودا چەند گروپ ولایەنی قین لەدڵ هەوڵی پەلاماردانی كەسێتی ئێمە دەدەن، ئەویش بەبڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی ژەهراوی و دوور لەڕاستی،بۆ ئەو مەبەستەش كوڕی خەڵكی هەژار هان دەدەن بەمەبەستی نانەوەی پشێوی، ڕابردووی ئێمە شاهیدە بەقەرز هیچ كات نەترساوین بۆیە لێرەوە بەڕوونی ڕای دەگەینین ئێمە. پاڵپشتی هەموو خۆپیشاندانێكی مەدەنی ویاسایین، وە دژی هەر توندو تیژی وكارێكی تێكدەرانەین لەهەر لایەكەوە بێت،من وەك خۆم خوێنی هەر كوڕێكی ڕانیە بەخوێنی كەس وكاری خۆم دەزانم هاوكات داوامانلەخەڵكی سنورەكەیە ڕێگەنەدەن كەسانێكی لادەر دەست بخەنە ناو خۆپیشاندانەكان وڕێڕەوەكەی بەمەرامی ژەهراوی خۆیان بگۆڕن.

بەپێویستیشی دەزانم سوپاسی هەموو ئەو كەس ولایەنانەبكەم كە پەیوەندیان كردو سەردانیان كردین بۆپەرۆشی وئاسایی بونەوەی ڕەوشەكە بەتایبەت مامۆستایانی ئاینی وكەسایەتی خەڵكی خۆڕاگری دەڤەرەكە...

بەهیوای سەلامەتی وسەرفرازی بۆهەموو لایەك
دڵسۆزتان  عەبدوڵا بۆر



PM:11:04:28/12/2017