وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بارەی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت "لیستی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین".
رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ده‌ڵێت "پرسیارێکی زۆرمان لێدەکرێت لەسەر ئەگەری ناردنی مووچەی ئێوەی ماندوونەناس و خۆڕاگر لە حکومەتی ناوەندەوە".
ده‌شڵێت "ئێمە لەسەر فەرمانی هەردوو بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەن هەموو هەماهەنگیەک و ئاسانکاریەک دەکەین بۆ ئەو بڕیاڕەو لیستەکانی فەرمانبەران دەنێرینە بەغداد و لیستەکان ووردبینی کراوە و لە پرۆسەی سەرکەوتووی بایۆمەتریدا بژار کراوە و ئامادەیە و چاوەڕوانی ئەوانین".
رۆژی سێشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند كه ده‌ستیان به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێم كردووه‌و وردبینی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ده‌كه‌ن.