دوو هەزار هەلی کار لە سلێمانی دابیندەکرێت

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند " ئەمساڵ بە گرێبەست دوو هەزار هەلی کار دابین دەکەن".

یوسف یاسین ، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ شەممە بۆ خستنەڕوی چالاكیەكانی ساڵی ڕابردوی سازكرد و ڕایگەیاند داهاتی ئەمساڵی شارەوانی سلێمانی 10 ملیار و 500 ملیۆن دیناربوە و سەرۆكی شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت بە نیازن دوو هەزار گەنج بە شێوەی گرێبەست بۆ پارك و شوێنە سەوزكراوەكان دابمەزرێنن.
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی وتیشی" بەنیازی دروستكردنی پاركێكن لە بناری گۆیژە كە جیگەی 100 هەزار كەسی تێدا ببێتەوە و 800 گەنجینەش بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی بونیاد دەنێن".

یوسف یاسین ئاشکرای کرد لەبناری گۆیژە پاركی بۆنەكان دروست دەكەین و 6 بازاریی میللیش لەچواردەوری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دروست دەكەن.



PM:04:19:30/12/2017