حکومەتی هەرێم باج و رسومات و کرێی خۆڵ و خاشاک دیاریکرد و سەرپێچیکارانیش سزا دەدرێن.
به پێی بڕیاری ژماره 126ی ساڵی 2017ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان، كه به‌رواری 29ی كانونی یه‌كه‌می 2017 له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی باج و رسوماتی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی دیاری كرد.
روسماتهكان به هه‌ماهه‌نگی و رێكه‌وتن له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی دیاریكراون و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هۆشداریداوه له ئه‌گه‌ری پێنه‌دانی باج و رسوماته‌كان، شاره‌وانی به پێی یاسای داهاتی شاره‌وانییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سهرپێچیكاردار ده‌كات.