دوای زیاتر لە دوو مانگ و نیو لە داخستنی ئەمڕۆ مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان كرایەوە.
دوای ئەوەی بەهۆی ڕیفراندۆمەكەی هەرێم و لەسەر داوای حكومەتی عێراق، مەرزی پەروێزخان لە 15ی ئۆكتۆبەرەوە داخرا، ئەمڕۆ مەرزەكە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاراندا كرایەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە زیاتر لە 900 بازرگان لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە كاری بازرگانی دەكەن، دوو هەزارو 700 هێڵی بارهەڵگر لەمەرزەكەدا هەیە، لەگەڵ بوونی دەیان كۆڵبەر و كرێكار لەم مەرزەدا، كە بەهۆی داخستنی مەرزەكەوە بێكاربون.
ئەیاد محەمەد