به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ""هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چوونه‌ته ناو كه‌ناڵی NRT و ته‌وقی كهناڵهكهشیان نه‌داوه و هیچ كه‌سێكیشیان ده‌ستگیر نه‌كردووه و هیچ به‌شدارییه‌كیان نه‌بووه له ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ".
لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فورات دەڵێت "ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان به‌لاڕیدا نه‌برانایه ئه‌وا منتان له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ده‌بینی".
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە درێژەی قسەکانی دەڵێت "له سه‌ره‌تادا تۆمه‌تباركرام به‌وه‌ی پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه ده‌كه‌م، له هه‌مان كاتدا لایه‌نێكی دیكه تۆمه‌تباری ده‌كردم به كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و به‌كارهێنانی هێز له دژی خۆپیشانده‌ران، راستییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه من پشتگیری له داوا ره‌واكانی هاوڵاتیان ده‌كه‌م له پێناو باشكردنی ره‌وشی ژیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتێكی باش بۆ هاوڵاتیان".
لاهور شێخ جه‌نگی وتویه‌تیشی: "ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان به‌لاڕیدا نه‌برانایه ئه‌وا منتان له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ده‌بینی، به‌ڵام من وای ده‌بینم كه لایه‌نێكی سیاسی خه‌ڵكی نارده ناو خۆپیشاندانه‌كان به‌وه‌ش رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان له داواكردنی مافه راسته‌قینه‌كانه‌وه لایدا و رێڕه‌وه ئاشتیانه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا".
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌شی تایبه‌ته به داخستنی كه‌ناڵه‌كانی نالیا، داخستنه‌كه له‌سه‌ر داوای دادگا و ده‌سه‌ڵاتداران بوو، هه‌ر ئه‌وان بوون ته‌وقی كه‌ناڵه‌كه‌یان دا، ئه‌وانه‌ش كه ده‌ڵێن ئه‌وه هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر بوون گه‌مارۆی كه‌ناڵه‌كه‌یان دا ئه‌وه زۆر دووره له راستییه‌وه، هێزه‌كانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چوونه‌ته ناو كه‌ناڵی NRT و ته‌وقی كهناڵهكهشیان نه‌داوه و هیچ كه‌سێكیشیان ده‌ستگیر نه‌كردووه و هیچ به‌شدارییه‌كیان نه‌بووه له ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی".