حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كۆنترۆڵی ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران راده‌ستی حكوومه‌تی بەغدا بكات.
ئیحسان شممەری راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كرده‌وه رایگه‌یاند "به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به قه‌یران و په‌سه‌ندكردنی باڵاده‌ستبوونی ده‌ستوور، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران راده‌ست ده‌كات و بۆ ئیداره‌كردنی ده‌روازه سنووری و گومركه‌گان و فڕۆكه‌خانه‌كان بڕیاردرا به دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌كی باڵا بۆ ئەو پرسە".
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و كۆمیته‌یه كه سه‌ر به حكوومه‌تی ناوه‌نده پلانی كاری ئاماده كردووه و، چاوه‌ڕوانی كۆمیته‌ی ته‌كنیكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دووه‌م كۆمیته دامه‌زراوه بۆ دیاریكردنی كاروباری فه‌رمانبه‌ران له بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و، بڕیاریش دراوه له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم.
ناوبراو له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه ریفراندۆم بووه‌ته رابردوو و، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه وەفدێکی سەر بە فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به حكوومه‌تی ناوه‌ند له هه‌رێم بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی به‌غدا كراون.