بەرپرسێکی سەربازی لە کەرکوک کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ بەرپرسی بنکەی گەڕەکی عەسکەری بەرەی تورکمانی، لەلایەن چەند چەکداریکی نەناسراوەوە کوژرا.


عەقید ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوك ڕایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی لە گەڕەکی عەسکەری و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

عەقید ئەفراسیاو کامیل ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو بەرپرسە تورکومانە لە ناو بازاری گەڕەكی عەسکەری بەپیادە رۆشتووە و پاشان لەنێو ئۆتۆمبێلێکەوە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەی لێکراوەو کوژراوە".

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو  ڕەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوەو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەرپرسە کوژراوەکەی بەرەی تورکمانی ناوی عەلائەدین ساڵحییە و بەرپرسی بنکەی بەرەی تورکمانی بووە لە گەڕەکی عەسکەری شاری کەرکووک.



PM:10:35:02/01/2018