ئەمشەو وەفدی هەرێم دەچێتە بەغدا

ئەمشەو وه‌فدێكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ تاوتوێكردنی پرسی مووچه‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلادانانی‌ عیراق كۆده‌بنه‌وه‌.


د. ڤیان حسێن بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە میدیای فەرمی یەكێتیی راگەیاندووە، وەفدی لیژنەی وردبینی مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە ئەمشەو بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون و لە سبەینێوە كۆبونەوەكانیان لە بەغدا دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی حكومەت وتیشی، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی پەروەردە و تەندروستی ئامادەیە بۆ وردبینی .

هه‌فته‌ی‌ رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ مووچه‌ی‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانیانی هه‌رێمی كوردستانیان دابه‌شكردووه‌ و ده‌ستده‌كه‌ن به‌ وربینیكردنی موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی هه‌رێم و دواتر مووچەکانیان دەنێرن.



PM:07:34:03/01/2018