وه‌فده هاوبه‌شه‌که‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی گه‌یشتنه شاری به‌غدا و لە یەکەم دیداردا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا کۆبوونه‌وه.
نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویکردۆته‌وه، ئێستا وەفدی کوردی گوڕان و کومەڵ و هاوپەیمانی گەیشتنه شاری بەغداو لەلایەن ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومه نوێنەرانى عیراقەوه پێشوازیکران.
ئەمشەو وەفدێکی هاوبه‌شی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی کێشه‌کانی هه‌رێم گەیشتنە شارى به‌غدا.
وه‌فده‌که پێکهاتووه له محه‌مه‌د حه‌کیم و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له کۆمه‌ڵی ئیسلامی، شۆرش حاجی و ره‌ئوف عوسمان له گۆران، حه‌سه‌ن جیهاد له هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و داد په‌روه‌ری که له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە سبەینێ پێنجشه‌ممه شاندەکە چاویان بە هەر سێ سەرۆکایەتى پەرلەمان و کۆمار و حکومه‌ت دەکەوێت و ئەوە سەرەڕای دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیە باڵادەستەکانی ناو حکومەت.