وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كورد هیچ واتایه‌كی نییه وتیشی "هه‌موو شتێكیان به‌نده به ئێمه‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەى لەبارەى هەرێمى کوردستانەوە وتى "توركیا ده‌رگای كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كودستانی عێراقه به‌ڕووی جیهاندا و هەرێمی کوردستانیش ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێمه سه‌رله‌نوێ ئاسایی بكه‌نه‌وه و به‌ره‌وپێشی ببه‌ن، ئێمه‌ش پێویسته له هه‌ندێك شت دڵنیابینه‌وه".
هەروەها باسى لە ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان کرد و باسی لەوەکرد بۆچی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه توركیا له‌دژی ئه‌و ریفراندۆمه بووه و وتیشی "له هه‌ولێر یه‌ك یه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ رووده‌ده‌ن به مه‌سعود بارزانی‌یان وتووە، به‌ڵام ده‌ستبه‌ردارى ڕیفراندۆم نەبوون، ئیدی نازانین ده‌بێت به‌قسه‌ی كێیان كردبێت".
هەروەها وتیشی "بارزانى وتى: له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌هێزده‌بم، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ش دابنیشێت".
وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەبارەى پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغداوە جەختى لەوە کردەوە، کە ئەوان ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند به دیالۆگ كێشه‌كانیان چا‌ره‌سه‌ربكه‌ن و ئێمەش هه‌ڵوێستمان نیشاننه‌داوه بۆ سزادانی هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێم.
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و داواكاریی نێچیرڤان بارزانی بۆ چاوپێكه‌وتن وتی "له‌بنه‌ڕه‌تدا حكومه‌تی هه‌رێم و كوردانی ئه‌وێ شتێكیان بینی، ئه‌گه‌ر وڵاتێك هه‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌موو شتێكی به ڕاستی و دروستی پێڕاگه‌یاندبێتن، ئه‌وه توركیا بووه، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی ئێمه‌یان نه‌بێت ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه، ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێمه سه‌رله‌نوێ ئاسایی بكه‌نه‌وه، ئه‌م داواكارییانه‌یان هه‌یه و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ده‌كرێت".