وردەکاری گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئاشکرادەکرێت

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا ووردەکاری پەیوەندی و رێکەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرا دەکات و دەڵێت "هەر رێکەوتنێک بکرێت بەشێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت".


عەباس بەیاتی لە لێدوانێکی بۆ میدیا عێراقییەکان رایگەیاندووە '' ئێمە و هەرێمی کوردستان یەک گەلین، پێویستمان بەهیچ هێز و لایەنێک نییە نێوەندگیریمان بکات، جگە لەوەش پەیوەندی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەیە لە نێوانماندا، لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا دەستپێدەکەن بەشێوەیەکی فەرمی دەستپێدەکەن''.

بەیاتی هەروەها ووتیشی '' ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە کۆبونەوەی ژێر بە ژێر لەگەڵ بەغدا ئەنجامدراوە، دوورن لە ڕاستییەوە، ئێمە لەبەر رووناکی خۆردا کۆبونەوەکان ئەنجامدەدەین نەک لە ژوورە تاریکەکان، هەر رێکەوتنێکیش بکرێت ئەوا بەشێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت''.

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گرژییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبونەوەیەکی دوو قۆڵی بکەن بۆ گەیشتنە رێکەوتن.



AM:10:58:04/01/2018