ناوەرۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و عەبادی ئاشکرادەکرێت

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبوووە و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.


بەگوێرەی راگەیاندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ 4ی كانونی دووەمی 2018، حەیدەر عەبادی لە بەغدا پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی كرد و لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی و دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەرێگەی دەستورەوە تاوتوێكرا.

لە راگەیاندراوەكەی نوسینگەی عەبادیدا هاتووە "سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختیكردۆتەوە لەسەر پارێزگاریكردن لە سەلامەتی هاوڵاتیان و پاراستنی یەكێتی خاكی عیراق، راشیگەیاندووە: ئەوەی حكومەتی عیراق كردوویەتی، لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بووە".

عەبادی ئاماژەی بە هەوڵەكانی حكومەتی بەغداش كردووە بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەدوای وردبینیكردن لە لیستی ناوی فەرمانبەران.



PM:07:32:04/01/2018