ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌فسه‌رێكى پلە باڵای هێزى پێشمه‌رگه به‌هۆى خراپى باری دارايى كۆتايى به‌ژيانى خۆى هێنا.
سه‌رچاوه‌يه‌ك بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند ڕائید خدر مووسى کە کارمەندە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە و خه‌ڵكى بنه‌سڵاوەى سه‌ر به‌پارێزگاى هه‌ولێره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆتایى به‌ژيانى خۆى هێناوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه و کەسانی نزیکی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى هێزى پێشمه‌رگه ناوبراو به‌هۆى خراپى باری دارايى كۆتايى به‌ژيانى خۆى هێناوه.
تا ئێستا لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە زانیاری لەبارەی چۆنێتی گیا لەدەستدانی ئەو ئەفسەرەوە ڕانەگەیەندراوە.